حه‌لبووسی بۆ كریستیانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: عێراق پێویستی به ئێوه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) پیرۆزبایی له كریستیانه‌كان كرد و په‌یامێكی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كڵێسای سه‌یده نه‌جات له به‌غدا به‌شداری له رێوڕه‌سمی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح كرد و له په‌یامێكدا بۆ كریستیانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایگه‌یاند، "عێراق پێویستی به ئێوه‌یه".
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له كڵێسای سه‌یده نه‌جات رایگه‌یاند، له‌م شوێنه‌دا كه پێشتر به‌هۆی تیرۆره‌وه رووبه‌ڕووی وێرانبوون بووه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كریستیانانه كرد كه عێراقیان جێهێشتووه و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیكردنیان كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی، "هه‌موو ئه‌و كریستیانانه‌ی وڵاتیان جێهێشتووه، پێیان ده‌ڵیم وڵاته‌كه‌تان پێویستی به ئێوه هه‌یه، ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو پاڵپشتی و هاوكارییه‌كین بۆ گه‌لی مه‌سیحی له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی لێره بمێننه‌وه و ئه‌وانه‌شی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه یارمه‌تییان ده‌ده‌ین".
له‌میانی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هاوكاری كریستیانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق درێژه به‌كار و ژیانی خۆیان بده‌ن و روونیكرده‌وه له عێراق به فره‌پێكهاته‌یی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ناسرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له سه‌رجه‌ك كڵێساكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، رێوه‌ڕسمی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) به‌ڕێوه‌چوو.