گۆڕان: پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی

K24 – هه‌ولێر:
دلێر عه‌بدولخالق، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان و هیوادارین له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا ده‌ستبكرێت به دانیشتن و كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوێنێ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی و گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ساڵی 2022 ئه‌نجامدرا، له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی سیاسی و ئابووری و ئیداری و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران.
گوتیشی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی له هه‌وڵی دانووستانكارانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌كات و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌یه‌كتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی هه‌یه و ئێمه پشتیوانی ئه‌و پێشوه‌چوونه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: له پرسی داراییدا پێمان وایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستوور، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی مووچه چاره‌سه‌ر بكرێن.
دلێر عه‌بدولخالق، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونیكرده‌وه، كاتێك پارتی و یه‌كێتی كێشه‌یان ده‌بێت، ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت، كه به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ته، بۆیه به‌رپرسیارێتی نیشتمانی وا پێویست ده‌كات، ئه‌و دوو لایه‌نه سازش بۆ یه‌ك بكه‌ن، بۆ نیشاندانی جۆرێك له یه‌كگرتووی و یه‌ك گوتاری كوردی. ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتی پارتی و یه‌كێتییه.
گوتیشی: ئێمه تیمه‌كانمان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان هۆكاری خێر بووین بۆ له‌یه‌ك نزیك خستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه و كێشه‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیان به به حزبی كردنی كێشه‌كانه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و دوو هێزه گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی و هیوادارین سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، ئه‌و دوو لایه‌نه و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه دانیشن و كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت.