چۆمان محه‌ممه‌د: رۆڵی گۆڕان نزیكخستنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتییه له یه‌كدی

K24 – هه‌ولێر:
چۆمان محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند، گۆڕان بۆ ئه‌وه درووست بووه، تا جیاواز بێت له پارتی و یه‌كێتی و ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له ئێستادا بژارده‌ی به‌رده‌ست نییه. گوتیشی: رۆڵی ئێستای گۆڕان ئه‌وه‌یه، پارتی و یه‌كێتی له یه‌كدی نزیك بخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، چۆمان محه‌ممه‌د له باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه گوتی: ماوه‌ی نزیكه‌ی 9 مانگه په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئاسایی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی گشتی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، چونكه هه‌ردووكیان دوو هێزی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت و ململانێ‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی خه‌ڵك ده‌بێت.
گوتیشی: پێویسته ئه‌و دوو هێزه، به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ژیانی خه‌ڵك و هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌كه، مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازتر بكه‌ن و به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته ئه‌و ململانێیه‌ی هه‌یه، ململانێی حزبین و بوونه‌ته هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا لهیهكتێگهیشتنێك له نێوانیاندا هه‌یه.
چۆمان محه‌ممه‌د، له باره‌ی رۆڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گوتی: به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی، چونكه زۆرینه‌ن، ئه‌ركی گۆڕان له‌و نێوه‌دا ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌كێتی بهێننه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و به‌رپرسیارێتیمان له ئه‌ستۆیه، چونكه هه‌ر سێ لایه‌ن پێكهێنه‌ری حكومه‌تین. ئه‌م ململانێیه‌ی له نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌یه، زیانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت و پێویسته لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه‌ش، هه‌مان رۆڵ بگێڕن.
روونیشیكرده‌وه، پێویست ده‌كات پارتی و یه‌كێتی زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كاری رێكخراوه‌یی گۆڕان، گوتی: ماوه‌یه‌كی زۆره كۆنفرانسی نیشتمانیمان دواكه‌وتووه، دوای شكستی 10ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌نگ نه‌هێنانی بزووتنه‌وه‌كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست هه‌نگاو بۆ چاككردنی ره‌وشی كاری رێكخراوه‌ییمان بده‌ین.
گوتیشی: كۆنفرانسه‌كه بۆ پێداچوونه‌وه‌یه به ئه‌جێندای كاری بزووتنه‌وه‌كه، رێككارێكی ناوخۆیی حزبییه و گۆچانی سیحری نییه بۆ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان. هه‌نگاوی گه‌وره‌تر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پێویسته بیانگرینه به‌ر.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی، چۆمان محه‌ممه‌د گوتی: یه‌كێتی و گۆڕان له رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنیان هه‌بووه، به‌ڵام ئایا وه‌ك پێویست جێبه‌جێ كراون، گۆڕان درووست بووه بۆ ئه‌وه‌ی جیاواز بێت له پارتی و یه‌كێتی، له دیدی ئێمه‌دا نوێگه‌ری هه‌بووه، ئایا گۆڕان ده‌توانێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزێت، ئه‌وا به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزێت، ئه‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان قبوڵی نییه و پرسیاریش ئه‌وه‌یه ئایا به‌و چه‌شنه‌ی كه به‌شدارین له حكومه‌ت، هه‌ڵسوڕاوانی خۆمان لێمان رازی ده‌بن.
له باره‌ی یهكگرتنهوهشهوه، گوتی: هێشتا نازانم بۆچی ئه‌و قسه‌یه هاتووه‌ته ئاراوه، گۆڕان بۆ گۆڕانكاری ریشه‌یی درووست بووه، تا جیاواز بێت له پارتی و یه‌كێتی.