توركیا رووسیا بە دۆستی هەمیشەیی پێناسە دەکات
K24 - ھەولێر
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ھەڵسەنگاندنی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ کرد و رووسیای بە دۆستی ھەمیشەیی ناوبرد.
بیناڵی جەختی لەسەر بەھێزکردنی دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و هەریەک لە بوارەکانی وەبەرھەمھێنان و ئاڵوگۆڕی کولتووری و بازرگانی بە ئامانجی لە پێشینە زانی.
هه‌فته‌ی رابردوو، توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا ئاسایی كرده‌وه به داوای لێبوردن له‌و وڵاته و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له رووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه.