موسه‌ننا ئه‌مین هۆكاری شڵه‌ژانی بازاڕی دراوی عێراق ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و داڕمانی به‌های دیناری عێراقیی، بۆ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێك بانكی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، كه "ژینۆ محه‌ممه‌د" شه‌وانه كاتژمێر (09:00)، به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت پێشكه‌شی ده‌كات، موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باسی له ره‌وشی بازاڕی دراوی عێراق كرد.
له باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، موسه‌ننا ئه‌مین گوتی: گرنگترین هۆكار په‌یوه‌ندی به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌یه، ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه، بانكی ناوه‌ندی سزای ئه‌و بانكانه بدات، كه مامه‌ڵه‌یان كردووه له‌گه‌ڵ ئێران بۆ هه‌نارده‌ی پاره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكی خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، واته ژماره‌ی بانكه‌كان بۆ دابه‌شكردنی دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش واته كه‌می خستنه‌ڕووی دۆلار.
گوتیشی: ناردنی دۆلار بۆ ئێران پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سزایانه‌یه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێرانی داناوه، ده‌بێت ئێمه مامه‌ڵه به دینار له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، ئێستا به‌شێكی زۆری دۆلاری عێراق ده‌چێته ئێران، بۆیه ئه‌مه‌ریكا فشاری له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی درووستكردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بانكانه نه‌خه‌نه لیستی ره‌شه‌وه، سزای عێراق ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش شڵه‌ژانێكی درووستكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: كاته‌كه نزیكه له سه‌ری ساڵ و داخوازی له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا هه‌یه و گه‌شتیارێكی زۆر روو له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، پێویستیان به دراوی ده‌ره‌كییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، موسه‌ننا ئه‌مین ئاشكرای كرد، له دوا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ ئێران باس له‌وه كراوه، بڕی چوار ملیار دۆلار بدرێته ئێران له به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری به عێراق و ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
روونیكرده‌وه، نه‌وتی عێراق به دۆلار ده‌فرۆشرێت و ئه‌و پاره‌یه له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و به‌شێكی له بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ده‌درێته عێراق و له هه‌موو گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه به بیری عێراق هێنراوه‌ته‌وه، كه نابێت ئه‌و پاره‌یه بگاته ئێران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ریه‌ك له ئێران و سووریا و لوبنان، زۆر پێویستیان به دۆلاره، بۆ ئه‌وه‌ی له عێراقه‌وه بۆیان بچێت، به قاچاغ و به ره‌سمی و به ئاشكرا بۆیان ده‌چێت.
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، ئه‌مساڵ عێراق نیو ملیار دۆلار نه‌وتی به خۆڕایی داوه‌ته لوبنان، بۆ ئه‌وه‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزاری بداتێ، به‌ڵام له لوبنان چ كاڵایه‌ك هه‌یه بدرێته عێراق؟، ئاشكرایه ئاراسته‌یه‌كی هه‌رێمی هه‌یه بۆ پشتیوانی لوبنان، چونكه له لێواری مایه‌پووچبوونه و دراوه‌كه‌ی به‌های نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی عێراق به بێ تێپه‌ڕینی به په‌رله‌ماندا ده‌چێته ئه‌و مامه‌ڵانه، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌مان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانیش كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له دوا سه‌ردانمدا بۆ لوبنان، ئه‌و زانیاریانه‌م ده‌ستكه‌وت، له ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرسیارم كرد و پشتڕاستم كرده‌وه، به نیازم له دوای پشووی سه‌ری ساڵ نووسراو بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌م له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه و ده‌رگا به رووی به‌هه‌ده‌رنانی سامانی عێراق ده‌كاته‌وه. ده‌بێت پاساوه‌كانی دیار بن و بزانرێت چی وه‌رده‌گیرێت.
له باره‌ی ره‌شنووسی بودجه‌شه‌وه گوتی: پێویست بوو ئێستا بودجه په‌سند كرابا، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئاسته‌نگی ته‌كنیكی و سیاسی له‌به‌رده‌مه. تا 10ی مانگی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناتوانێت بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه كۆببێته‌وه.