فيلمى "مرۆڤ و ژينگە" بەرهەمهێنرا

K24 - هەولێر
فیلمی مرۆڤ و ژینگە، کە گوازشتە لە پیسکردنی ژینگەی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەند و ئەکتەر بەرهەمهێنراوە.
ئەو فیلمە لە سيناريۆ و دەرهێنانى رێبوار محەمەد و كامێراو مونتاژ باوەڕ رەفيق ـە، نزیکەی 20 ئەکتەر بەشداریان تێدا کردووە و کاری وێنەگرتنی لەناو شاری سلێمانی و ناوچەی قەرەداغ ئەنجامدراوە.
رێبوار محەمەد، دەرهێنەری فیلمەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، ناوەڕوكى فيلمەكه باس له بێویژدانی مرۆڤ بەرامبەر ژينگه و فڕێدانى خۆڵ و خاشاك، بێ گوێدان به بەهاى مرۆڤايەتى و شارستانیەتى و نەخۆشى و هەستکردن به به رپرسيارێتی.
گوتیشی: "هەر لەو فیلمەدا باس له بڕینی دارستانەكان و سووتاندنيان و لێدانی 22 هەزار بیری ئاو بەهۆی كاریگەری وشكەساڵی و پیسكردنى سەيران و فڕێدانی خۆڵ و خاشاك، هەروەها رژاندنی نەوت و گاز لە چوار دەوری موەلیدە ئەهلییەكان و یارییە ئاگرینەكانی سە ری ساڵ دەکرێت".

