ڕه‌گه‌زنامه‌دان به سورییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قسه‌كانی "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" له‌باره‌ی ئاسانكاری پێدانی"ڕه‌گه‌زنامه" به سورییه‌كان، له‌لایه‌ن توركه‌كان و سورییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كاردانه‌وه بوویه‌وه.
هه‌ندێك ناوه‌ند مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌م هه‌نگاوه پلانێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی سورییه‌كان بكرێن به هاوڵاتی توركیا،و نیگه‌رانییه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌شاردووه‌ته‌وه.
"ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان" ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتیمانی سوری، كه ئاگاداری ئه‌و دۆسیه‌یه ڕایگه‌یاندووه" به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و هیچ هه‌نگاوێك بۆ پێدانی "ڕه‌گه‌زنامه" به هاوڵاتیانی سوریا له ئارادا نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له ڕووی یاساییه‌وه هه‌نگاو بۆ پێشكه‌شكردنی چه‌ند ئاسانكارییه‌ك ده‌نرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پیاوی كار و سه‌رمایه‌دارن و له كه‌رتی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن له توركیادا.
لای خۆیه‌وه "ئه‌سعه‌د ئه‌لزوعبی" سه‌رۆكی شاندی دانوستانكار له ژنێف، ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستێكی دروست لای سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌یه،به‌ڵام له‌وه ده‌ترسێت كه له‌لایه‌ن ڕوسیاوه پرۆژه‌یه‌ك له ئارادابێت بۆ ئه‌وه‌ی سوریا له‌گه‌له‌كه‌ی چۆڵ بكات،و نه‌خشه‌ی دێمۆگرافی ناوچه‌كه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری سیاسی بكات و ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی سوریا بشكێته‌وه.