روسیا بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك له توركیا به‌كار ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نقه‌ره رێگه به روسیا ده‌دات بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجێرلیك بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر له سوریا به‌كار بێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلو رایگه‌یاند بنكه‌ی ئینجێرلیك به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كراوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێ به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ن، كه بۆ ئه‌م شه‌ڕه هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و هه‌ر له چوارچێوه‌دا بۆ له‌گه‌ڵ روسیا هاوكاری نه‌كه‌ین؟
چاوشئۆغلو هه‌روه‌ها رێكخراوی داعش به دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نێك وه‌سفكرد كه پێویسته پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ببینه‌وه.
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسیا له لایه‌ن توركیا له رۆژی 24 تشرینی دووه‌م، پچڕانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو لا و كۆمه‌ڵێك سزای مۆسكۆ دژی ئه‌نقه‌ره لێكه‌وته‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان داوای لێبوردنی كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه هه‌نگاوی نا.
چاوشئۆغلو له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند له شه‌ری دژی تیرۆر له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆف رێككه‌وتووین، كه پاش خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و توركیا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له باشووری توركیا له نزیك شاری ئادانا هه‌ڵكه‌تووه كه له ساڵی 1995 كراوه‌ته‌وه و هێزی هه‌وایی ئه‌مریكا و توركیا به‌كاری دێنن.
له لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه له‌و كه‌سانه گرت كه ره‌خنه له ئاساییوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ روسیا و ئیسرائیل ده‌گرن، به‌تایبه‌تی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی.