زانكۆی جۆرج تاونی ئه‌مه‌ریكی رێگه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گوشاره ده‌روونییه‌كان پێشنیازده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لەگەڵ زۆر بوونی دڵەڕاوکیی و گوشارە دەروونییەکانی رۆژانە، چه‌ند توێژه‌رێك له زانكۆی جۆرج تاونی ئه‌مه‌ریكا، رێگایه‌كی نوێیان بۆ رزگاربوون لە وزە نەرێنییەکان پێشنیازدهكهن، ئه‌ویش گوێگرتنه له میوزیك له گه‌رماودا.
به‌گوێره‌ی زانیاری ئه‌و توێژه‌رانه‌ی زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كه، ئه‌م رێگه چاره‌سه‌رییه له به‌هۆی مدیته‌یشن و میوزیكه‌وه له شوێنك كه وه‌ك گەرماو وایه ئه‌نجامده‌درێت. ئێستا گەرماوە ده‌نگییه‌كان بووەتە ناوەندێکی بەناوبانگ بۆ خەڵکی کالیفۆرنیا بۆ ئارامکردنەوەی مێشکیان له بیرۆكه‌ی نه‌رێنی و ئارامبوونه‌وه.
یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌شداریكردووه به ناوی مانی لیڤز، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر هەیه كه بەهۆی پەتای کۆرۆنا، ژیانی ته‌نیايی و دڵەڕاوكێی شوێنی كاركردنیانه‌وه، ناتوانن بەڕوونی بیربکەنەوە، گەرماوە دەنگییەکان بەڕاستی یارمەتیان دەدات کە سەرهنجیان لەسەر جه‌سته و ده‌روونیان بێت.
مانی ده‌ڵێت، "من چه‌ند جارێكه به‌شداری خوله‌كانی گەرماوە دهنگییهكانم كردووه به‌ڕاستی ناوازه‌یه كاتێك گوێم له ده‌نگی میوزیك ده‌بێت هەست دەکەم شه‌پۆلێكی به‌هێز هه‌موو جه‌سته‌م ده‌گرێته‌وه لە سەرمەوە تا نوکی پەنجەکانی قاچم".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گەرماوە ده‌نگییه‌كان كه چاره‌سه‌رێكی نوێی مێدیتەیشنی جەستەیی و دەروونییه، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە له كالیفۆرنیا و تا دێت خه‌ڵكێكی زیاتر به‌شداری خوله‌كانی ده‌كه‌ن و ئێستا به یەکێک لە باشترین و پێشكه‌وتووترین رێگاكان له كه‌رتی تەندروستی ده‌روونی له کالیفۆرنیا داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها رافیال پاپالاردۆ، كه توێژەرێكی کۆمەڵایەتییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و جۆره خولانه یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی فشاره‌كانی كاری رۆژانه‌یانه‌وه، دووچاری گوشاری ده‌روونی ده‌بنه‌وه.
به‌پێی گوته‌كانی ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه، گه‌رماوه ده‌نگییه‌كان هه‌لێكی باشه تا مرۆڤه‌كان بتوانن له ململانێ ده‌روونییه‌كانیان رزگاریان بێت، زیاتر گوتی، " پێدانی ئەو کاتە بە ته‌ندروستی خۆت لە راستیدا زۆر سوودبەخشە".
سه‌باره‌ت به‌و رێگهچارهسهرییهش، توێژه‌رانی زانكۆی جۆرج تاوه‌نی ئه‌مه‌ریكی، دوو گرووپیان دروستكردووه كه هەفتانە دوو کاتژمێر و نیو له ژێر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گەرماوە ده‌نگییه‌كان بۆ تاقیکردنەوە، چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن، كه ده‌كاته 45 خوله‌كی رۆژانە.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان، دوای دوو مانگ ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخست، ترس و دڵەڕاوکێ لە هەردوو گروپەکەدا نزیکەی 30% کەمیکردووە، هه‌روه‌ها لە چوار مانگی دواتردا دوای به‌رده‌وامی له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، به‌شداربووان له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه، زیاتر هه‌ستاین به هێمنی و ئارامی كردووه.