مه‌سعود حه‌یده‌ر وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، مه‌سعود حه‌یده‌ر، وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
له كاتێكدا رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.