دووه‌مین دیداری حه‌سیب قه‌ره‌داغی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
دووه‌مین دیداری حه‌سیب قه‌ره‌داغی له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردستان دیالۆگه‌وه له شاری سلێمانی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران و ئه‌ده‌بیان به‌ڕێوه‌چوو.
دووه‌مین دیداری شێخی شاعیران (حه‌سیب قه‌ره‌داغی) كه پرۆژه‌یه‌كی رۆشنبیری ساڵانه‌یه له‌لایه‌ن رێكخراوی كوردستان دیالۆگه‌وه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دیداره‌دا چه‌ند چالاكی و گوتارێك پێشكه‌شكرا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، مه‌لا به‌ختیار باسی له رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی حه‌سیب قه‌ره‌داغی كرد به‌تایبه‌تی له بەگژداچوونەوەی رژێمی بەعس و بەردەوامیدان بە ئەدەبی بەرگریی نەتەوەیی.
هه‌روه‌ها سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری لە گوتەیەکدا ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی حەسیب قەرەداغی کرد لە بواری ئەدەبی کوردی له‌ڕووی پاراوی زمان و باڵایی له شیعر.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، دیوانی فه‌رهه‌نگی (خه‌می ناخ) به سێ توێژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه پێشكه‌شكرا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی رێزلێنان لە یادی پۆلێک ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتی دیاری کۆچکردووی سلێمانی.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، دوای خوێندنەوەی چەند شیعرێک له‌لایه‌ن بەھات حەسیب قەرەداغییەوە له شیعره‌كانی باوكی، چه‌ند گۆرانییه‌كیش لە شیعری (حەسیب قەرەداغی) بە دەنگی ھونەرمەند بورھان محه‌ممه‌د به ھاوبەشی گروپی میوزیکی پاییز پێشكه‌شكرا.