ئیمانوێل ماكرۆن: له‌ سێداره‌دانی عەلی رەزا ئەکبەری كارێكی ترسنۆكانه‌ و دڕندانه‌یه‌

ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

K24 - هەولێر:

سەرۆکی فەرەنسا ئیدانەی لە سێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری لە لایەن رژێمی ئێران دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە توویتێکدا نووسیویەتی: "لە سێدارەدانی عەلیرەزا ئەکبەری کارێکی ترسنۆکانە و دڕندانەیە".

ماکرۆن سەرەخۆشیشی لە بەریتانیا و خەڵکی ئێران کرد و رایگەیاند، ناوی عەلیڕەزا چووە نێو لیستی ئەو قوربانییانەی ئێران لە سێدارەی داون.

لەلایەن خۆشیەوە هۆڵەندا جەخت دەکاتەوە، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسە ئێرانییانەی پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن سزا بدەن.

عەلی رەزا ئەکبەری، جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی ئێران، بەتۆمەتی سیخوڕی لەسێدارە درا.

ئه‌مرۆ ناوەندی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، عەلی رەزا ئەکبەری کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانی و بەریتانی بوو بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ بەریتانیا و جووڵانەوە لە دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە لە سێدارە دراوە.