سوودانی: هێشتا عێراق پێویستی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆیه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له پێویستی عێراق ده‌كاته‌وه به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ بۆ له‌ناوبردنی داعش و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو سوود له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق دیارینه‌كراوه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.
ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی به‌رگریكردن له مانه‌وه‌ی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە عێراق تا کاتیکی نادیار ئاماژه‌ی پێبكرێت.
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هەڕەشە و هێرشی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه، بۆیه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستیان به پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سوودانی باسی له‌وه‌شكردووه، كابینه‌كه‌ی دەیەوێت بە هەمانشێوەی سعوودیە و وڵاتانی کەنداو سوود لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمه‌ریکا وەربگرن، هه‌روه‌ها دەشکرێت لەیەککاتدا لەگەڵ ئێران و ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
هه‌ر لەو چاوپێکەوتنه‌دا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا لە سەرۆکەکانی پێش خۆی جیاوازە و لەهەمووان زیاتر شارەزای عێراقە، دەکرێت ئەمه بكرێته بنه‌مای پەیوەندییەكی زۆر باش له‌نێوان به‌غدا و واشنتن.