كوردستان24 كه‌ناڵێكی دۆكیومێنته‌ری ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ناوخۆیی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری به‌مزووانه ده‌كرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌خشی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌روه‌ر محیه‌ددین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فیلمی دۆكیومێنته‌ری كوردستان24 له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كه رایگه‌یاند: جێگه‌ی به‌تاڵی سینه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و فیلمی "به‌ڵگه‌نامه‌یی" به‌تایبه‌تی زۆر دیاره له‌ناو جیهانی میدیایی كوردی، بۆیه ئێمه وه‌ك خۆمان له‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌تاڵاییه به فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی باش و به كوالیته‌یه‌كی به‌رز بگوازینه‌وه بۆ ناو هه‌موو ماڵێكی كوردیدا.
به‌گوته‌ی سه‌روه‌ر محیه‌ددین، كه‌ناڵی ناوخۆیی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری له‌گه‌ڵ وه‌رزی نوێی كه‌ناڵی كوردستان24 ده‌ست به په‌خش ده‌كات و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام په‌خشی ده‌بێت، هه‌وڵیشده‌ده‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و دۆكیۆمێنته‌رانه‌ی به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر گه‌لی كورد دروستكراون له كه‌ناڵه‌كه‌دا كۆبكه‌نه‌وه و ئه‌رشیفێكی باش بۆ به‌رهه‌مه دۆكیۆمێنته‌رییه كوردییه‌كان دروستبكه‌ن.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی دۆكیومێنته‌ری و گرنگییه‌كه‌ی بۆ بینه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فیلمی دۆكیومێنته‌ری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گرنگی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌ت له ئێستای میدیای بینین‌دا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه. واته فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌رده‌وام كارده‌كاته سه‌ر پێشخان و ژێرخانی فه‌رهه‌نگی تاك و كۆمه‌ڵگه له‌هه‌مان كاتدا چاوێكی ره‌خنه‌ییه بۆ كه‌م و كورتییه‌كانی بواره‌كانی ژیان، چونكه فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌ته‌نها رووداوه‌كان پیشاننادات، به‌ڵكو كاری ئه‌و به زۆر قوڵتر رۆچوونه به‌نێو رووداوه‌كان و بابه‌ته‌كاندا و بینراوه ساده‌كان روونتر و قۆڵتر پیشانده‌دات.
زیاتر گوتی: كه‌ناڵی كوردستان24 دۆكیومێنته‌ری كه‌ناڵێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كار له بواری فیلمی دۆكیومێنته‌ریدا ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێك له‌ماوه‌ی رابردوودا كاریان له‌سه‌ر فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری كردبێت ده‌توانن په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و فیلمه دۆكیۆمێنته‌رییه‌كانیان بۆ بنێرن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌ڵگه‌نامه‌یی (دۆكیومێنتری) له ژیانی مرۆڤدا ده‌ربهێنین یاخود دووربكه‌وێته‌وه ئه‌وا بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته نێو هۆشیاری تاك و دواتر خێزان له راستییه‌كانی ژیان و پاشانیش هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا و ده‌رئه‌نجام فه‌نابوونی نه‌وه‌ی نوێ به‌دوایی خۆیدا دێنێت."