له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان شه‌قامه‌كانی ئیستانبوڵ به لافاو داپوشرا
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باران بارینێكی به‌هێز و كه‌متر له دوو كاتژمێر له ئستانبوڵ لافاوی لێكه‌وته‌وه.
لافاوه‌كه له‌هه‌ندێ له شه‌قامه‌كانی ئیستانبوڵ مه‌ترێك به‌رزبووه و ئۆتۆمبێلێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌جێ ماون و به‌هۆی ترافیكه‌وه له هه‌ندێ له شه‌قامه‌كانی هاتوچۆ وه‌ستاوه.
لافای ئیستانبوڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له توكیا، به‌پێی میدیاكانی توركیا له هه‌ندێ له مزگه‌وته‌كانی شاری ئیستانبوڵ، خه‌ڵك بۆ نوێژی جه‌ژن دووچاری ئاسته‌نگ بوونه، كه یه‌كێك له‌وان مزگه‌وتی ئه‌یوب سولتان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مێترۆلۆژی توركیا رایگه‌یاند بارانی به‌هێز له ئیستانبوڵ به‌رده‌وام ده‌بێت كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه.