فازڵ میرانی: ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌یڵێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان24 رایگه‌یاند، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە و كێشەكان چارەسەر دەكەن.

له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئەمەریكا لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی دووپاتیکردەوە، "پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت و هیچ بیانوویەكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناكرێت"، فازڵ میرانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌یڵێت ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین".