كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی عێراقه‌وه سزا ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی عێراقه‌وه به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار سزا ده‌درێت.
رۆژی سێشه‌ممه (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوژمه‌ی 1.05 ملیۆن دۆلار سزای هێڵی فڕۆكه‌وانی (ڤێرجین ئه‌تلانتیك)ـی داوه به‌هۆی فڕینی یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی له ئاسمانی عێراقدا.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له فڕۆكه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی (ڤێرجین ئه‌تلانتیك) له‌ماوه‌ی ئه‌یلوولی 2020 بۆ ئه‌یلوولی 2021 له ئاسمانی عێراقدا فڕیون. ئه‌وه‌ش خڕاوه‌ته‌ڕوو، كۆمپانیاكه ئاگادر كراوه‌ته‌وه، نابێت له داهاتوودا فڕۆكه‌كانی به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به ئاسمانی عێراقدا بفڕن.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك رێنامی بۆ كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی بڵاوكردوه و رایگه‌یاند، به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، هیچ فڕۆكه‌یه‌ك ناتوانێت به ئاسمانی عێراقدا بفڕێت.