ده‌زگا و مه‌كته‌به‌كانی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ده‌زگا و مه‌كته‌به‌كانی هه‌ڵبژاردنی (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ)، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، هه‌ریه‌ك له ده‌زگا و مه‌كته‌به‌كانی هه‌ڵبژاردنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان)، دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمیسیۆن، كرایه‌وه.
جه‌ختیش له دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو فه‌راهام له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دیموكراتیانه، كرایه‌وه.
