داعش 150 خۆكوژ بۆ توركیا ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی داعش كه له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه ئاشكراكراوه، 150 خۆكوژی بۆ توركیا په‌روه‌رده كردووه.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌نقه‌ره، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌میری داعش له شاری غازی عه‌نتاب، یونس دورماز بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا باس له راهێنانی 150 كه‌س بۆ ته‌قینه‌وه و هێرش له توركیا كراوه، كه مانگانه 50 تا 100هه‌زار دۆلار خه‌رجی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی دورماز بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت، داواكاری گشتی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره سكالانامه‌ی دژی داعش ئاماده كردووه، كه تێیدا باس له چۆنییه‌تی دارشتنی پلان و هه‌ندێ ورده‌كاری تر كراوه.
زۆربه‌ی ئه‌و 150 كه‌سه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و هێرش له توركیا راهێنانیان پێكراوه، چه‌ندین جار چوونه ناوچه‌كانی شه‌ڕ له سوریا.
مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر به ژووری غازی عه‌نتاب له نێوان 120 تا 690 دۆلار بووه. كۆی مووچه‌ی مانگانه‌ی 40 تا 73 ئه‌ندامی داعش 25 هه‌زار دۆلار بووه.
پلانی داگیركردنی غازی عه‌نتاب
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو سكاڵانامه‌ی داواكاری گشتی، رێكخراوی داعش پلانی داگیركردنی غازی عه‌نتابی هه‌بووه كه له لایه‌ن ئه‌میری داعش له غازی عه‌نتاب دارێژراوه و تێیدا باس له‌وه كراوه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 400 كه‌س بۆ غازی عه‌نتاب ده‌گوازرێته‌وه.