ئیبراهیم ره‌ئیسی: ئه‌مساڵ كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های تومه‌ن ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌میانی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری و دابه‌زینی به‌های تومه‌ن كاری له پێشینه‌ی ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی بەرزبووەنەوەی رێژەی هەڵاوسانی ئابووری و دابەزینی بەهای تومەن، وەک کاری لە پێشینەیان ناوبرد كه لە بودجەی ساڵی 2023-2024ـی وڵاته‌كه‌ی جێگیركراوه.
ئیبراهیم رەئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شەفافیەت، باشترکردنی بژێوی خەڵک، کۆنترۆڵکردنی رێژەی هەڵاوسان و پاڵپشتیکردنی بازاڕی بۆرسە، کاری لە پێشینەیان دەبێت و بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵاته‌كه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داڕشتووه.
یه‌پێی رێكاره په‌یڕه‌وكراوه‌كان له وڵاتی ئێران، لە 21ـی ئاداری داهاتووه‌وه کار بە بودجەی نوێ دەکرێت، كه ئه‌و بڕه بودجه‌ی په‌سه‌ندكراوه ده‌گاته 476 مليار تومه‌ن.
هه‌روه‌ها لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، تومەنی ئێرانی نزیکەی له 30% بەهای خۆی لەدەستدا، به‌شێوه‌یه‌ك لە 330 هه‌زاره‌وه بۆ 430 هه‌زاره‌وه بۆ 430 هەزار تمه‌ن بۆ دۆلارێك دابەزی و دوێنێ یەکشەممەش نرخی دراوی نیشتمانی بە نزیکەی ٤٥٠ هەزار تومەن به‌رامبه‌ر دۆلارێك مامەڵەی پێوەکرا، کە نزمترین ئاستی به‌های تومه‌نه لە مێژوودا.
سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران، به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، تا کۆتایی ساڵی 2022، رێژەی هەڵاوسان گەیشتە 45%.