له زیندانی ئهوینهوه داوای راگرتنی سزای لهسێدارهدان دهكرێت
K24 – ههولێر:
سی ئافرەتی زیندانیکراو لە زیندانی ئهوینی تارانەوە داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کۆتایی بە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ناڕازی بهێنێت.
ئەو سی ئافرەتە زیندانیکراوە کە بە گشتی سزای 124 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک داوایان کردووە دەرکردنی سزای نادادپەروەرانە بۆ هاووڵاتیانی ناڕازی و لەسێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان کۆتایی پێ بێت.
جەختیشیان کردووەتەوە، کە ئەوان دەنگیان خستووەتە پاڵ یەکتر بۆ ئەوەی دژ بە سێدارە دەنگ هەڵبڕن و بەرگری لە مافی ژیانێکی دادپەروەرانە بۆ خەڵکی ئێران بکەن.
ئەو نامەیە لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان لەسێدارەدراون و 110 کەسی دیکەش بە تاوانێک تۆمەتبار کراون، کە ئەگەر دادگایی بکرێن سزای سێدارەیان بۆ دەردەچێت.