له ئێران 69 رۆژنامهنووس دهستبهسهر كراون
K24 – ههولێر:
لە پاش دەستپێکردن خۆپێشاندانەکانی چوار مانگی رابردووی ئێران 69 رۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، بە دەستبەسەر کرانی دوو ژنە رۆژنامەنووسی ئێرانی بە ناوەکانی سەعیدە شەفیعی و مێهرنووش زارعی، ژمارەی رۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو لە دوای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێرانەوە، گەیشتووەتە 69 کەس.
هەردوو ژنە رۆژنامەنووس لە ماڵی خۆیان و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گوازراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانیان ئاشکرا نەکراوە.
لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک لەو رۆژنامەنووسانەی دەستبەسەرکراون سزای زیندانی درێژماوەیان بۆ بڕاوەتەوە و ژمارەیەکیشیان چوونە دەرەوە لە ئێرانیان لێ قەدەغە کراوە.