سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ریدا، رۆژئاوا كۆمپانیاكانی له رووسیا نه‌كشاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی سویسڕی، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی جه‌نگی ئۆكرانیا و سه‌پاندنی چه‌ندین سزای ئابووری به‌سه‌ر رووسیا كه‌چی تاوه‌كو ئێستا لقی سه‌ره‌كی چه‌ندین كۆمپانیای وڵاتانی رۆژئاوا له رووسیا به‌رده‌وامن له‌كاركردن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتێكی بنكۆڵكاری زانكۆی سان گاڵنی سویسری، هه‌رچه‌نده جه‌نگی ئۆكرانیا له ساڵێك نزیكده‌بێته‌وه، هێشتا زۆرینەی کۆمپانیاکانی ئەوروپا و وڵاتانی گرووپی حەوت، لقی سەرەکیان لە رووسیا ماونه‌ته‌وه و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بازاڕەکانی رووسیا نەپچڕاندووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو کۆمپانیانەی کاریان لەگەڵ رووسیا دەکرد لەمانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو ژمارەیان دوو هەزار و 405 كۆمپانیا بوون، هەروەها لەو ژمارەیەش هه‌زار و 404 كۆمپانیا لقی سەرەکیان لە ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت هەیە، بەڵام لەکۆتاییەکانی ساڵی 2022، بەگوێرەی توێژینەوەی زانکۆ سویسڕییەکە، کەمتر لە 9%ـی ئەو کۆمپانیانە دەستبەرداری بازاڕەکانی رووسیا بوونە.
ئاماره‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لقی سەرەکیان لە ئەمه‌ریکایه، ژمارەیەکی زۆریان رووسیایان جێهێشتووە، بەراورد بەو کۆمپانیایانەی لقی سەرەکیان لە یەكێتی ئەوروپا و ژاپۆنە.
هه‌روه‌ها، ئەو کۆمپانیانەی بازاڕەکانی رووسیان بەجێهێشتووە بەشێوەیەکی گشتی 18%ـه‌یان کۆمپانیا ئەمه‌ریکییەکانن، 15%ـش کۆمپانیا ژاپۆنییه‌كانن و رێژه‌ی كۆمپانیاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش كه دوای جەنگی ئۆکرانیا رووسیایان جێهێشتووە 8.3%ـیه.
سه‌باره‌ت به ئاماری زیانه ئابوورییه‌كانی ئۆكرانیا به هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 127 ملیار دۆلار.
هێرشەکانی رووسیا لە 24ی شوباتی ساڵی رابردوو له دژی ئۆکرانیا دەستی پێ‌کرد و لەگەڵ ئەوەی رووسەکان رایانگەیاندبوو لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئۆکرانیا داگیردەکەن، بەڵام شەڕەکە تاکو ئێستا درێژەی هەیە و بە هەزاران کوشتن و برینداری لێکەوتووه‌تەوە.