ئه‌ردۆغان به كوردی جه‌ژنه پیرۆزه ده‌كات
K24- هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به زمانی كوردی پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رۆك كۆماری توركیا به چه‌ندین زمان پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كردووه، كه یه‌كێكیان به زمانی كوردییه.
له پیرۆزباییه‌كه‌یدا به زمانی كوردی هاتووه: " جه‌ژنی ره‌مه‌زان له میلله‌ته‌كه‌مان و جیهانی ئیسلام پیرۆز بێت. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببه هۆكاری ئاشتی، ئارامی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی".