د. سالار عوسمان: له یادی ماملێ دا یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و پێشمهرگهئاساكانی دوێنێ ده‌كه‌ینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسمی یادی ماملێ له شاری هه‌ولێر به‌شداری كرد و له وتارێكدا رایگه‌یاند، هه‌ولێر هه‌میشه باوه‌شی كردووه‌ته‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و به چاوی ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌باتی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان.
له وتاره‌كه‌یدا، د. سالار عوسمان وتیشی: هونه‌ر به تایبه‌تی گۆرانی خه‌مه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كات و ناشیرینی چاره‌سه‌ر ده‌كات، گۆرانی سۆز و ده‌ق و ره‌نگ و سه‌نگی مێژووییه. ئێستا ئێمه له‌به‌رده‌م خانه‌واده‌یه‌ك وه‌ستاوین، یه‌ك به یه‌كیان جێی شانازین.
هه‌روه‌ها وتی: به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت سه‌ری رێز بۆ خانه‌واده‌ی ماملێ داده‌نوێنین.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه هه‌ولێری پایته‌خت باوه‌ش بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خانه‌واده‌ی ماملێ و گۆرانی ره‌سه‌نی كوردیی ده‌كاته‌وه. پایته‌خت چۆن دوێنێ به شانازی كوردانه ناسراوه، ئه‌مڕۆش به‌وه ناسراوه، كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پارچه‌كان بێت. له‌و نێوه‌شدا هه‌وڵده‌ین به یه‌كڕیزی، ته‌بایی، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، جوانی، هونه‌ر، زه‌رافه‌تی نووسین بكه‌ینه چه‌پكه گوڵێك له كاری وه‌زاره‌تی ئێمه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به یادی ماملێ، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وتی: كه یادی ماملێ ده‌كه‌ینه‌وه، یادی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی دوێنێ و ئه‌و تێكۆشه‌رانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه یاده‌وه‌ریان له‌گه‌ڵ ماملێ هه‌یه، یادی هه‌ژار و چێشتی مجێو‌ر و هێمن و له كوێوه بۆ كوێ ده‌كه‌ینه‌وه. یادی ئه‌و ئه‌ڤیندارانه ده‌كه‌ینه‌وه به ناكامی سه‌ریان نایه‌وه، یادی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆیان بۆ ئێمه خوڵقاند، یادی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه. باشترین شار و زێد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌ولێر بووه و به دڵنیاییه‌وه‌ش له‌و كاروانه پڕ شانازییه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، د. سالار عوسمان سوپاسی رێكخراوی په‌ره‌پێدانی كاری راگه‌یاندن و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێری كرد بۆ رێكخستنی یاده‌كه.
هونه‌رمه‌ندی كورد، محەممەد ماملێ (لەدایکبووی 2ی حوزەیران/ یۆنیۆی 1925) شاری مهاباده و رۆژی (23ـی كانوونی دووەم/ یه‌نایری 1999) كۆچی دواییكردووه.
بنەماڵەی ماملێ ھەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھەبووە. ھەر ئەم بۆمانەوەشە بووەتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی ھونەری کوردی.
یەکەم گۆرانی کە دەرگای ھونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی بەجێی ھێشتم)ە و له ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا زیاتر له (700) گۆرانی چڕیوه.