وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌شداری له مه‌راسیمی رێزلێنان له پسپۆڕی زمانی كوردی د. فریاد فازڵ عومه‌ر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌شداری كرد له مه‌راسیمی ڕێزگرتن له پسپۆڕی بواری زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی، "د. فریاد فازڵ عومه‌ر".
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا رایگه‌یاند، "رێزلێنان لە توانا و بەهرە و بەرهەمی هەر زانا و داهێنەرێکمان، رێزگرتنە لە ناسنامە و مێژووی گەلەکەمان. وەفادارییە بۆ هەموو ئەو ماندووبوون و تێکۆشانەی کەسانی دڵسۆز و خۆشەویست، كە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەیاندا، لە هەر بوارێک‌دا، له هه‌ر كوێ بێت، پێشکەشیان كردووه."
مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن ئه‌كادیمیای كوردیی، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و پارێزگای هه‌ولێره‌وه ڕێكخرابوو، تێیدا وێڕای ڕێزگرتن له "د. فریاد فازڵ عومه‌ر"، ژماره‌یه‌ك وتار و بابه‌ت له باره‌ی ژیان و كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی له بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ، زمان و كه‌له‌پووری كوردیی، پێشكه‌ش كران.
سەرۆكی بەشی خوێندنی كوردی لە زانكوی ئازادی بەرلین و سەرۆك و دامەرێنەری ئەنیستیتوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین ئەكادیمی و مێژووناسی كورد، "د. فریاد فازڵ عومه‌ر"، ماوه‌ی زیاتر له (40)ـه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و زیاتر لە نیو سەدەیە خزمەتی زمان، ئەدەب و مێژوی كوردی دەكات و خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپكراوە بە هەردوو زمانی كوردی و ئەڵمانی.
هەروەها چەندین بەرهەم و داستانەكانی كولتووری كوردی وەرگێڕاوە بو سەر زمانی ئەڵمانی وەكو داستانی مەم و زین و چەندانی دیكه.
جگه له بواری نووسین، خاوەنی پەرتوكخانەیەكی گەورەی كوردییە، قوتابیە كوردەكانی لە ئەوروپا دەژین ئەم پەرتوكخانەیە وەكو سەرچاوەیەكی زانستی به‌كارده‌هێنن.
ناوبراو ساڵی رابردوو له لایه‌ن زانكۆی سه‌لاحه‌ددینه‌وه دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشرا.
له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانیشی، فه‌رهه‌نگی كوردی – ئه‌ڵمانییه كه (1838) لاپه‌ڕه‌یه و له (2016) له به‌رلین چاپكراوه. هاوكات فه‌رهه‌نگێكی ئه‌كادیمی كوردیی له توێی (111) هه‌زار وشه ئاماده كردووه.
"د. فریاد فازڵ عومه‌ر"، له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاوه خه‌ڵاتی مێدالیای لێهاتوویی پێ به‌خشراوه.