ئه‌ردۆغان ئاوات بۆ ديدارى پۆتين ده‌خوازێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئاواتى خواست له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا چاوى به سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بكه‌وێت، كه پێشتر ئه‌ردۆغانى به وه‌شاندنى خه‌نجه‌رى ژه‌هراوى له پشته‌وه تۆمه‌تبار كردبوو.
له ميانه‌ى سه‌ردانيدا بۆ شارى ئه‌سته‌مبوڵ، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گوتى: له ميانه‌ى ديدارى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات له سوچى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه گرنگه سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵات يه‌كدى ببينن.
ساڵى رابردووش له ميانى كاره‌كانى كۆنگره‌ى جى بيست، ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك داوايكرد، ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى رووسيا له‌گه‌ڵى كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيا له لايه‌ن توركياوه، پۆتين پشتى كرده ئه‌و داواكارييه‌ى ئه‌ردۆغان و ئاماده نه‌بوو له‌گه‌ڵيدا كۆببێته‌وه.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌ردۆغان نامه‌يه‌كى پۆزش و داواى لێبوردنى بۆ پۆتين نارد و ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تايه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى پۆتين له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.