چەند گەنجێکی سلێمانی ئاڵای کوردستان دەبەنە نێو پەرلەمانی ئەوروپا

K24 - برۆکسل:
بە ئاڵای کوردستانەوە گرووپی هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەنێو پەرلەمانی ئەوروپا چالاکی تایبەت پێشکەش دەکەن.
سۆران ئەکرەم، سەرۆکی بەشی شانۆ لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەوان لەرێگەی هونەرەوە دەیانەوێت کولتوور و میوزیک و گۆرانی و هەڵپەرکێ و شانۆی کوردی بە ئەوروپییەکان بناسێنن.
هاوکات سەرجەم ئامادەکاری و رێکخستنی ئەم بۆنەیەش لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە رێکخرابوو.