ئێران.. پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكدا سه‌پێنرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاره‌ش سادقی، چالاكی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له لایه‌ن دادگاوه سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئاره‌ش سادقی، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌ستگیر كرابوو، دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد كرابوو، دوێنێ بڕیاری دادگا له باره‌ی دۆسییه‌كه‌ی ده‌رچوو.
رامین سه‌فه‌رنیا، پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاره‌ش سادقی، رایگه‌یاند، مۆكیله‌كه‌ی به هۆی به‌شداریكردنی له خۆپیشاندانه‌كان و به تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژی سیستمی سیاسی وڵات سزا دراوه.
ئاره‌ش له 2013 ده‌ستگیركرابوو، سزای 19 ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، پاشان له‌به‌ر ره‌وشی ته‌ندرووستیی له 2016 ئازاد كرا.