فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لەکێبڕکێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ لە بەلجیکا

سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌
سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌

K24 - بەلجیکا

سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی زاخۆیە و ماوەی چەندین ساڵە لە بەلجیکا دەژیت، لە بواری دەرهێناندا کاردەکات و جارێکی دیکە یەکێک لە فیلمەکانی لە کێبڕکێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی ئۆستۆند لە بەلجیکا.

ئەم دەرهێنەرە کوردە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ فێستیڤاڵی فیلمی ئۆستۆندی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت و بە فیلمی درێژی (مێسی بەغداد) بەشدارە و کێبڕکێ دەکات لەگەڵ شەش فیلمی دیکەی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی بەلجیکا.

ساڵی 2012 میسی بەغدا بەشێوەی کورتە فیلم بەرهەم هێنرا و کاردانەوەی زۆری هەبوو بەجۆرێک زیاتر لە 60 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان وەرگرت و تەنانەت بەربژێریش بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین کورتە فیلم.

سەهیم عومەر خەلیفە لە ماوەی رابردوودا چەندین کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە. تەواوی فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە کوردە زیاتر لە 120 خەڵاتی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا بەدەستهیناوە.

.
.