هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێران

K24 - هەولێر

هێرشی درۆنی کرایە سەر کۆمەڵگەی کارگەکانی وەزارەتی بەرگری ئێران لە شاری ئیسفەهان.

وەزارەتی بەرگری ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو کۆمەڵگەی کارگەکانی وەزارەتی بەرگری لە شاری ئیسفەهان هێرشی درۆنی کراوەتە سەر، بەڵام هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە شکستی پێهێنراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشە درۆنییەکە شەوی رابردوو کاتژمێر 11:30 خولەک ئەنجامدراوە و تەنیا یەک درۆن ئامانجی خۆیی پێکاوە و دوو درۆنیش لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تەقێندراونەتەوە.

دەربارەی زیانەکانیش، وەزارەتی بەرگری ئێران ئاماژەیداوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا سەقفی یەکێک لە کارگەکان زیانی پێگەیشتووە.