ئه‌مڕۆ 37 ساڵ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌وان زاخۆییدا تێده‌په‌ڕێت

K24 - دهۆك:
ئه‌مڕۆ 37 ساڵ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌رده‌وان زاخۆییدا تێده‌په‌ڕێت.
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له رێككه‌وتی 29ـی كانوونی دووه‌می 1986، ئه‌رده‌وان زاخۆیی، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکەیه‌وه لەلایەن رژێمی بەعسەوە رفێنرا.
ئه‌رده‌وان زاخۆیی، له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا توانی ببێتە دەنگی شۆڕشی گەلی کورد و ده‌یان گۆرانی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گوتووه، هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌و كاتی به‌عسه‌وه زۆر جار رێگری لێده‌كرا.
ئه‌رده‌وان زاخۆیی له ساڵی 1957ـی زایینی لـه شاری زاخۆ له‌دایك بووه و له ساڵی 1979 ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه.
ناوبراو یه‌كه‌م گۆرانی خۆی له ساڵی 1978 تۆماركردووه و له‌هه‌مان ساڵیش یه‌كه‌مین كاسێتی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌رده‌وان زاخۆیی خاوه‌نی زیاتر له 300 گۆرانی جیاوازه، له‌وكاته‌ی نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بووه، گۆرانییه‌كی به‌ناوی (چوومه چیا، چیا بلندن جانا من) بڵاوكردووه‌ته‌وه.
