نزیکەی 10 ساڵە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت

"ئەگەر دادگای فیدراڵی بەپێی دەستوور مامەڵە بکات دانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق"
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

بڕیارە ئەم ھەفتەیە دادگای فیدراڵی لەبارەی سكاڵایەك لەسەر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كۆببێتەوە، ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەگەر دادگای فیدراڵی بەگوێرەی دەستوور و یاسای مامەڵە بكات، ئەوا دانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی عێراق، كە پێشتر بە بڕیارێكی سیاسی حكومەتی عێراق بودجەی ھەرێمی كوردستانی بڕی.

لەگەڵ بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014دا، ئەزمونی پاشکەوتی مووچە بووەتە بەشێک لە کارەکانی  .

یاسین زرار، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، تائێستا نزیکەی 64 ملیۆن دینار لە مووچەکەی پاشکەوت کراوە، دەڵێت: "کاتێک بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناچاربوو سیستمی پاشکەوتی مووچە جێبەجێ بکات".

بڕینی بەشە بودجە و مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی کوردستان لە سەردەمی کابینەکەی  نوری مالیکیەوە  یەکێک بوو لە بڕیارە ناڕەوا و نا یاساییەکان، کە تا ئێستاش حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی بەغدا جێبەجێی دەکەن.

نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ی گوت: "نووری مالیکی دەستی بۆ بڕیارێکی سیاسی برد کە بریتی بوو لە بڕینی قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

گوتیشی: "ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارێکی سیاسیانە نەدات و بڕیارەکەی یاساییانە و دەستووری بێت، دەبێ پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی ئیستحقاقی خۆی لە حکومەتی عێراق وەربگرێتەوە".

بریارە رۆژی 31ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی، بۆ سکاڵایەک لەسەر پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆببێتەوە، دوای 10 ساڵ لە برینی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەم دادگایە بێدەنگە و  هیچ هەڵویستێکی نەبووە.

 فەرمانبەران داوا دەکەن ئەم دادگایە بەپیێ دەستوور  بڕیار بدات و قوت و مافەکانیان نەکاتە بابەتی ململانێ سیاسییەکان و ئەو بریارە چاوەڕوانکراوەی، هاوشێوەی بریارە سیاسییەکانی دیکەی نەبن.