بۆریس جۆنسن: پوتن هەڕەشەی مووشەکبارانکردنی لێکردم

بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پێشووی بەریتانیا
بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پێشووی بەریتانیا

K24 - هەولێر:

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاند، سەرۆکی رووسیا هەڕەشەی مووشەکبارانبکردنی لێکردووە.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەڕیتانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گەناڵی بی بی سی رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 سەبارەت بە داواکاری ئۆکرانیا بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ گفتوگۆیانکردووە و پوتن بە جۆنسنی راگەیاندووە نایەوێت ئازاری بدات بەڵام، گەر بیەوێت بە چەند خولەکێک مووشەکبارانی دەکات.

لە دوای دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و ناردنی هاوکاری سەربازی لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئۆکرانیا، پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و کیێڤ تەواو لاواز بوون.