لە تەقینەوەیەکدا لەناو مزگەوتێکی پاکستان 19 کەس کوژران

دیمەنێکی پاش تەقینەوەکە
دیمەنێکی پاش تەقینەوەکە

K24 - هەولێر:

لە مزگەوتێکی پاکستان تەقینەوەیەکی گەورە روویدا و بەهۆی 19 کەس کوژران نزیکەی 90 کەس برینداربوون.

پۆلیسی پاکستان ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک لەناو بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر نزیکەی 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 90 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ بووە و بەشێک لە مزگەوتەکەش رووخاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکانیان گەیاندوونەتە نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان سەختە.

موحەممەد ئاسیم خان، گوتەبێژی ئەو نەخۆشخانەیەی بریندارەکانی بۆ گواستراوەتەوە، رایگەیاند، تا ئێستا 19 کەس کوژراون و نزیکەی 90 کەسیش برینداربوون، تا دێت ژمارەی قوربانییەکان بەرز دەبێتەوە.

تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شاری پێشاوەر لە پاکستان روویداوە، ئەو شارە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و زۆرجار لەلایەن گرووپە میلیشاکانەوە بەئامانج دەگیرێت.