ئه‌نتۆنی بلینكن: نابێت رێگه به ئێران بدرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل هەماهەنگییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بەهێزتردەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسرائیله‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نابێت هەرگیز رێگە بدەن، ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
هه‌روه‌ها بلینکن گوتی: "گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل لەبارەی بەهێزترکردنی هەماهەنگییەکانمان بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی چالاکییەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە".
ده‌شڵێت: "ئێران بەردهوام هاوکاری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی کردووە، کە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە".
له‌باره‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ رووسیا، بلینكن گوتی: "رژێمی ئێران درۆن بە رووسیا دەدات، کە بۆ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێتاوانی ئۆکرانی بەکاری دەهێنێت، لە بەرامبەردا رووسیا چەک بە ئێران دەدات".