"عێراق حەوتەمین گەندەڵترین وڵاتی عەرەبییە"
K24 - هەولێر
له ساڵی 2022 عێراق له گه‌نده‌ڵیدا حه‌وته‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی بووه له‌سه‌ر ئاستی شه‌فافیه‌تیشدا له كۆی 180 وڵات له ریزبه‌ندی 157ی وڵاتانی جیهاندابووه بووه.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، له‌بارەی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافترین وڵات دانیمارك ده‌ستنیشانكراوه‌و دواتریش فینلاند و نیوزله‌ندا له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن و نه‌رویژ و سه‌نگافوره و سوویدیش به‌دوایاندا له‌ریزبه‌نده‌كه‌دان.
شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵةتی ئاشكرایكردووه، عێراق له‌سه‌ر ئاستی شه‌فافیه‌ت له ریزبه‌ندی 157ـه‌مینی جیهانیدایه و حه‌وته‌مینی وڵاتانی عه‌ره‌بییه دوای ئه‌ریتیریا، لیبیا، سوودان، یه‌مه‌ن و سۆماڵ، كه زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه.