ئه‌سه‌د ئاگربه‌ستى كاتيى راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى سووريا ئاگربه‌ستى له وڵات‌دا راگه‌ياند و بڕياريدا ماوه‌ى 72 كاتژمێر هيچ جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى نه‌كات.
ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سوريا له مه‌راسيمى نوێژى جه‌ژندا به‌شدار بوو و دواتر له به‌ياننامه‌يه‌كدا حكومه‌تى شام بڕياريدا ئاگربه‌ست له ته‌واوى وڵات‌دا رابگه‌يه‌نێت.
به گوێره‌ى ئاگربه‌سته‌كه كه ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات تا رۆژى 8ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت و ماوه‌ى 72 كاتژمێر هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د هيچ جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
به گوێره‌ى ئاگربه‌سته‌كه هێزه‌كانى رژێم مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن ئه‌گه‌ر بێت‌و هێرشيان بكرێته سه‌ر.