بڕێك پاره‌ی دزراوی عێراق له وڵاتێكی دراوسێ گه‌ڕێندرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی دزراوی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانییان زیاتر له 80 ملیۆن دۆلاری دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حه‌یده‌ر حه‌نوون، سه‌رۆكی سندوقی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سامانی عێراق رایگه‌یاند، بڕی سێ ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی دزراویان له یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێی گه‌راندووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرابكات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌نوون گوتی: "رووبه‌ری گه‌نده‌ڵی زۆر فراوانه و كار بۆ دانانی سنوورێك ده‌كه‌ین بۆی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمە لەگەڵ گەندەڵکاران پێشبڕکێ دەکەین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارە دزراوه‌كان له ناوەوە و دەرەوەی عێراق و رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و بیانی دەکەین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه.