بانکی ناوەندی عێراق 115 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

.
.

K24 – هەولێر

لە یەکەم رۆژی ئەم مانگەدا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

بانکی ناوه‌ندی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "رۆژی چوار‌شه‌ممه‌ 1ی شوبات 2023، بڕی 105ملیۆن و 115هەزار دۆلار فرۆشراوە."

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کۆی گشتیی فرۆشتن بەشێوەی حەواڵە 50 ملیۆن و 115 هەزار دۆلار بووە و کۆی گشتیی فرۆشتنی دۆلاریش به‌ شێوازی کاش، 55 ملیۆن دۆلار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارانەی حه‌واڵه‌ ده‌کرێن بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی وڵات و فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتیی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 460 دینار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی پێشتر 31/1/2023 بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری بە ئاستێک دابەزاند، کە گەیشتە 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلار.