كۆنگرێسی ئەمەریكا: نابێت پاڵپشتی ئەو رژێمانە بکرێت کە هاووڵاتییان دەچەوسێننەوە

K24 - واشنتن

پەنجاهەمین سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە چوارچێوەی کۆنفرانسی لوتکەی ئازادی ئایینی رایگەیاند، گرنگە کە کۆنگرێس رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ئایینی و نابێت پاڵپشتی ئەو رژێمانەش بکەن کە هاووڵاتییان دەچەوسێننەوە.

لیرۆی گینگریچ، پەنجاهەمین سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە کوردستان24ی گوت: "من پێموایە ئەوە گرنگە کە کۆنگرێس رۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ئایینی و پاڵپشیکردنی ئەو لایەنانەشی کار بۆ ئازادی ئاینی دەکەن".

گوتیشی: "ئەوەش گرنکە کۆنگرێس جەخت لەسەر ئەوە بکاتەوە هەموو ئەو پڕۆگرامانەی دیکە دادەڕێژرێن ئازادی ئاینی لە ناوەڕۆکەکەیاندا هەبێت. ئێمە نابێت پاڵپشتی ئەو رژێمانەش بکەین کە هاووڵاتییان دەچەوسێننەوە".