لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەوامی خوێندن راگیرا
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند، دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قۆناغی (1 بۆ 12) بۆ رۆژی پێنجشەممە راگیرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، بەهۆی بارینی بەفرەوە لە سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ، دەوامی خوێندنی دوانیوەڕوانی ئەو سنوورە راگیراوە.
ئەم بڕیارەش لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و پاش راوێژکردن لەگەڵ قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دراوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.