کۆریای باکوور هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا دەکات

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند، مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور لە ناوچەکەدا بەزاندنی هێڵی سوورە و وادەکات نیمچە دوورگەی کۆریا بەرەو شەڕێکی وێرانکەر ببات.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور راشیگەیاندووە، بەردەوامبوونی واشنتن لەسەر سیاسەتە دووژمنکارەکانی هیچ بەهایەکی بۆ گفتوگۆ نەهێشتووەتەوە.

دووپاتیشی کردووەتەوە، کە ئەگەر پێویست بکات بۆ هەر جوڵەیەکی سەربازیانەی ئەمەریکا، وەڵامێکی ئەتۆمیانەی وێرانکەریان دەبێت.

لە دوێنێوە ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕێکی سەربازیان لە رێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی پێشکەوتوو دەستپێکردووە، ئەمەش کاردانەوەی خێرای کۆریای باکووری لێکەوتووەتەوە، کە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆمە.

بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی شارەزایان، کۆریای باکوور خاوەنی 40 بۆ 50 کڵاوەی ئەتۆمییە.