بانکی ناوەندی ئەمەریکا رێژەی سووی 25 خاڵ بەرزکردەوە

K24 - هەولێر

دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا  بە رێژەی چارەکێک لەسەدا رێژەی سووی بەرزکردەوە، زۆربەی بانکە ناوەندییەکانی ناوچەی کەنداویش بڕیاریاندا رێژەی سووی بانکی سەرەکی بەرزبکەنەوە.

بانکی ناوەندی ئەمەریکا رێژەی سووی 25 خاڵ بەرزکردەوە، ئەمەش بەرزکردنەوەیەکی نەرمە دوای زنجیرەیەک بەرزکردنەوەی گەورە، هەروەها راگەیەندراوی بانکەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی رێژەی سوو  بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمەریکا

دوای بڕیارەکەی بانکی فیدڕاڵی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی کەنداویش مەیلیان هەیە لە جووڵەی رێژەی سوود دا دوای بانکی فیدراڵی پەیڕەو بکەون و زۆربەیان دراوە ناوخۆییەکانیان بە دۆلارەوە دەبەستنەوە.