كوردستان24 ده‌قی ئه‌و خاڵانه بڵاوده‌كاته‌وه كه پارتی و گۆڕان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان له هه‌ولێر کۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێک گەیشتنە لێکتێگەیشتنی هاوبەش.
دانا عەبدولکەریم ئەندامی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان، به كوردستان24ـی راگەیاند، زۆربەی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن لابراون و له‌باره‌ی پێکهاتەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە، ئەم بابەتە بۆ خۆیان بەجێبهێڵدرێت.
هه‌روه‌ها پشتیوان سادق ئەندامی شاندی پارتی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مساڵ نه‌كرێت، ته‌واوی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، بۆ ئه‌مه پارتی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌هه‌ولێر، پارتی و گۆڕان لەسەر ئەم چەند خاڵە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش:
- بەهیچ جۆرێک پڕۆسەی هەڵبژاردن دوانەخرێت و ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
- سیستەم بۆ هێزە سیاسییە کوردییەکان چوار بازنەیی بێت.
لەسەر ئاستی حکومەت:
- لیژنەیەک لە سێ لایەنە سەرەکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بە مەبەستی گەڕانەوەی سیستەمی کارگێڕی و دارایی لە لامەرکەزییەوە بۆ مەرکەزییەت، بۆ کۆتاییهێنان بە گرفتەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داهات.
- لەیەکجیاکردنەوەی دۆسییەی تاوانی کوشتن و هەڵاتن بۆ پارێزگایەکی دیکە، لەگەڵ دۆسیەی تیرۆرکردن. هەردوو دۆسییەکە لێژنەی جیاوازییان بۆ پێکبهێندرێت.
سەبارەت بە پێکهاتەکانیش لە هەڵبژاردن، بزووتنەوەی گۆڕان به ئاشکرا رایگەیاند، دەبێ پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.