وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

K24 - هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە تورکیا راگەیاند و ئارەزومەندان دەتوانن بە ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى 2023 رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرکەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (2023/2/20) دەبێت.

کلیک بکە

تێبینی: وەزارەتەی خوێندنی باڵا تەنها پشتگیری و پرۆسێسی هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پڕ بکاتەوە:

کلیک بکە

٢. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• پێویستە پێشکەشکار کۆنمرەی ماستەرى لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پڕ بکاتەوە:

کلیک بکە