لە مانگێکدا 1400 تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

لە ماوەی مانگێکدا 63 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستی بەسەردا گیراوە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوایین ئاماری دەستگیکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەرداگیراوی بڵاوکردەوە.

عەقید بیلال سوبحی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا هەزار و 400 تۆمەتبار و بەکاربەری ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر 63 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و 500 هەزار حەبی کەبتاگۆندا گرتووە.

بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، بە درێژایی ساڵی رابردوو، 16 هەزار و 851 تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە و نزیکەی نیو تۆن ماددەی هۆشبەر و 15 ملیۆن حەبی کەبتاگۆنیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

بە گوێرەی داتاکان، 520 کەسی دەستگیکراو تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵان بووە و 250 ئافرەتیش لەنێو دەستگیراواندا بوونە.