مێسی سزای 21 مانگ به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی و یانه‌ی بارسیلۆنای ئیسپانی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌رژه‌نتین، له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ئیسپانیا، به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باج، سزای 21 مانگ به‌ندكردنی بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێناچێت بخرێته زیندانه‌وه.
خۆرخی باوكی مێسی، به هه‌مان تۆمه‌ت، هه‌مان سزای بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی یاساكانی ئیسپانیا، سزای به‌ندكردن كه‌متر له دوو ساڵ، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار بێت، ئه‌وه تاوانباره‌كه ناخرێته زیندانه‌وه.
دادگای بارسیلۆنا مێسی و باوكی به خۆدزینه‌وه له باج تۆمه‌تباركردووه، به‌ڵام مێسی و باوكی ده‌توانن له دادگای باڵای ئیسپانیا، تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بده‌ن.
دادگاكه بڕیاریداوه، ده‌بێت مێسی بڕی 1.7 ملیۆن پاوه‌ند (نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 8 سه‌د و په‌نجار هه‌زار دۆلار) و باوكیشی بڕی 1.27 ملیۆن پاوه‌ند (نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 4 سه‌د و حه‌وت هه‌زار دۆلار)، بده‌ن، به‌و پێیه‌ی پێشتر خۆیان له دانی باج دزیوه‌ته‌وه.
دادگا له رۆژی 3ی مانگی رابردوو بڕیاریدا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌و كه‌یسه، خۆرخی باوكی مێسییه، كه له ساڵای نێوان 2007-2009، خۆی له پێدانی باج به بڕی 3.19 ملیۆن پاوه‌ند (3 ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زار دۆلار)، به وڵاتی ئیسپانیا، دزیوه‌ته‌وه.
مێسی له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌و له باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كه‌ی ئاگادارنییه و باوكی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كارانه‌ی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ندێك له گرێبه‌سته‌كانی واژوو كردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كانییان بخوێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌روه‌ك باوكم پێشتر روونیكرده‌وه، من ته‌نها سه‌رقاڵی یاری تۆپی پێم، من هه‌موو متمانه‌م به باوكمه‌وه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران كاره‌كانییان به‌ڕێوه‌بردووه".
پارێزه‌رانی مێسی رایانگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاگاداری ناوه‌ڕۆك و داهاتی هیچ یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كانی ساڵانی نێوان 2007-2009 نییه.
هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، مێسی هیچ ورده‌كارییه‌ك له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كان نییه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی ئه‌دیداس، پێپیسی-كۆلا، دانۆن، پرۆكته‌ر ئاند گامبڵ، بانكۆ سابادێڵ و كۆمپانیای خۆراكی كوه‌یتی، به مه‌به‌ستی رێكلام كردن، مۆركراون.
سه‌رچاوه: "Sky News Sport"