توركیا باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه بانگهێشت ده‌كات كه كونسوڵخانه‌كانیان له ئیستانبوڵ داخستووه

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆز و نوێنەرانی نۆ وڵات لە ئەنقەرە لە نێوانیاندا ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا کە هۆشداریی ئەمنییان بۆ تورکیا بڵاوکردووەتەوە، بەشێوەیەکی کاتی بەشێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانیان لە تورکیا داخستووە، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کران.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاشکرایانکرد، باڵیۆز و نوێنەرانی ئەمه‌ریکا، هۆڵەندا، سویسرا، سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، فەرەنسا و ئیتاڵیا لە ئەنقەرە، کە هۆشداریی ئەمنییان بۆ تورکیا بڵاوکردووەتەوە، بەشێوەیەکی کاتی بەشێک لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانیان لە تورکیا داخستووە، بانگی وەزارەتی دەرەوە کراون.
کاردانەوەی ئەنقەرە لەسەر ئەو پرسە گەیه‌ندرا و ئاماژە بەوەش کرا، ئاسایشی هەموو نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەکان لە تورکیا لەسەر بنەمای رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پارێزراون.
هەروەها جەخت لەوە کرایەوە، ئەم جۆرە هەڵوێستانە تەنیا خزمەت بە ئەجێندای رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات و راگەیەندرا، چاوەڕێی ئەنجامدانی هاوکاری لە وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان دەکرێت لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانی تورکیا.
چەند وڵاتێک به بیانووی هەڕەشەی کردەی تیرۆریستی له تورکیا، بڕیاریان دا کارەکانی کونسوڵخانەکانیان رابگرن.
كونسوڵخانه‌ی رووسیا له ئیستانبوڵ، رایگه‌یاندووه، له‌كاره‌كانی رۆژانه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وان دایناخه‌ن.
سوله‌یمان سویلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له‌مباره‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا شه‌ڕی ده‌روونیان له‌دژی توركیا ده‌ستپێكردووه.
سویلۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر دۆخێكی نائاساییش له ئیستانبوڵ هه‌بێت، نابێت ئه‌و وڵاتانه به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌م پێشهاته دوای ئه‌وه دێت كه راستڕه‌وه توندئاژۆكان له مانگی رابردوودا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر رێگریكردنی توركیا له ئه‌ندامێتی سوید و فینله‌ندا، قورئانیان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی توركیا سووتاند. ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی لێكه‌وته‌وه و كۆتایی به دانوستانه‌كانی نێوان سوید و توركیا هێنا.
پێشتریش تۆبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاندبوو، بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی تورکیا و توڕەبوون و خۆپیشاندانەکانی لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، پڕۆسەی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە رێکخراوی ناتۆ دوادەکەوێت.
لە کۆی 30 وڵاتی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ، 28 وڵات رەزامەندییان لەسەر ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە رێکخراوەکە دەربڕیوە، تەنیا تورکیا و هەنگاریا رەزامەندییان نەداوە.
AA