ته‌رمی هه‌شت كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دۆزرانه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی هه‌شت كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا دۆزرانه‌وه.
فلیپۆ مانینۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی دوورگه‌ی لامبیدۆسای ئیتاڵیا، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، تیمه‌كانی ئیشكگری كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ته‌رمی هه‌شت كۆچبه‌ریان دۆزییه‌وه.
هه‌روه‌ها مانینۆ راشیگه‌یاند، تیمه‌كانی ئیێشكگری كه‌ناراوه‌كان، ته‌رمی هه‌شت كۆچبه‌ریان دۆزییه‌وه، كه پێنجیان پیاون و سێی دیكه‌ش ژنن، دوو له‌و ژنانه دووگیانن.
تا ئێستا رووننه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كۆچبه‌رانه خه‌ڵكی كام وڵاتن، ئاماژه به‌وه‌ش نه‌كراوه له‌م رووداوه‌دا بریندار یاخوود كه‌سی رزگاربوو هه‌بووه یاخوود نا.